بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و پرسی ناڤۆکی، چەند خولەک لەوە پێش کۆتایی پێ هات و لایەنەکان ڕێککەوتن بۆ درێژەی دانوستانەکان لە حەوتەی داهاتوودا
ڕاشیگەیاند: لەو گفتوگۆیانەدا کە بە ناوبژیگەریی عەمان بەڕێوەچوو، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکاف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە کەشێکی سازێنەر و پشتئەستوور بە ڕێزی بەرامبەر، هەڵوێستی دەوڵەتانی خۆیان سەبارەت بە پلانی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران و هەڵوەشانەوەی گەمارۆ نایاساییەکان لە دژی ئێران لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عەمان ئاڵوگۆڕ کرد.
Your Comment